زووم..
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکى میسر، بەر لە ساڵیادی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانى کانوونى دووەمى ساڵی 2011، دوبارە هۆشداریی دەداتەوە میسرییەکان لە ئەنجامدانى هەر خۆپیشان و ناڕەزاییەک.
بەگوێرەى رۆژنامەى عەرەب، سیسی بە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى گوتوە، سەرلەنوێ رێکخستنەوە و بونیادنانەوەى میسر دوای گۆڕانکارییەکانى ساڵی 2011، ئاسان نەبوو، میسر بە سەختى 25ـی کانوونى یەکەم و 30ـی حوزەیرانى ساڵی 2011دا تێپەڕیوە، تاکو برینەکانی ساڕێژبوو زۆری ویست.
سیسی لەمیانەى سەردانى ئەکادیمای سەربازیی وڵاتەکەى، گوتى 10 ساڵی تەواوی ویست تاکو تواناکانى خۆی رێکبخاتەوە و دووبارە بخرێتەوە سەرپێی خۆی.
رۆژی 25ـی کانوونى دووەمى ساڵی 2011، دوای تونس گۆڕانکارییەکانى وڵاتانى عەرەبی کە بە بەهاری عەرەبی ناسرا، میسری گرتەوە و دواتر ئیخوان موسلمین بە هەلبژاردنەکان هاتنە سەر حوکم و محەمەد مورسی وەک سەرۆکی میسر هەڵبژێردرا، ساڵی 2013 عەبدولفەتاح سیسی بە کودەتایەک کۆتایی بە دەسەڵاتەکانی هێنا و دواتر بە سەرۆکى میسر هەڵبژێردرا.