زووم..
سەرۆکی کۆریای باشوور، بۆ لێپێچینەوەى یاسایی لەسەر ئەو بڕیارەى بۆ حوکمی عورفیی وڵاتەکەی دا، ئامادەى یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەى نابێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژی سێشەممە دادگای دەستوریی کۆریای باشوور، پرۆسەى دادگاییکردنی یۆن سوک یول دەستپێدەکات، یەکێک لە پارێزەرەکانی بە ئاژانسەکەى گوتوە، لەبەر نیگەرانییان لە بارودۆخی سەقامگیریی و ئاسایش و ئەگەری رودانى گرژییەکان، سەرۆک کۆمار ناتوانێت 14ـی ئەم مانگە بەشداری دادگاییکردنەکە بکات، هەرکاتێک لەو رەوشە دڵنیابوون، لەبەردەمی دادگا ئامادە دەبێت.
پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بە فەرمی داوای دادگاییکردن و لێپێچینەوەی لە سەرۆککۆمارکرد، دوای ئەوەى سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم ویستى حوکمى عورفی لەو وڵاتە بسەپێنێت، بڕیارەکەشی بە خێرایی لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە هەڵوەشێنرایەوە و لە پۆستەکەی دووریخستەوە و کارەکانى هەڵپەسارد، بەڵام دواتر بە بڕیاری دادگای دەستووری، دەتوانێت تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە، بەڵام دادگایی دەکرێت.