40
زووم..
وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە ریازی پایتەختى سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەیەکی تایبەت بە بارودۆخی سوریا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتى دەرەوەى عێراق، فواد حسێن، لەسەر بانگهێشتى سعودیە، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە باروۆخی سوریا گەیشتە ریازی پایتەخت و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت.
کۆبوونەوەکە بۆ پشتیوانیى و سەرپێخستنەوەی سوریای دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدە، بریارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانى عەرەبی و رۆژئاوایی، لەنێویاندا فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا بەشداریی لەوکۆبوونەیەدا بکەن.
هاوکات بڕیارە گەیر پیدرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا و کایا کاڵاس، کۆمیساریای باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا، بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکەن.