53
زووم..
کاتژمێر 1ـی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و شەش تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات، یەکێک لە تەوەرەکان بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینی.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، تەوەری یەکەم تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری بڕوانامە و پلەی زانستی.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرتی عێراقی، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی دەکرێت.
دوو تەوەرەکەی دیکەی دانیشتنەکە تایبەتن بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە.