44
زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، پرسی کورد بونی هەیە و لەگەڵ ئەوەداین بە رێگەى دیموکراتیی چارەسەر بکرێت.
بە گوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئاڕتی گەرچەک، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاندووە، دیدی پارتەکەیان بۆ چارەسەری پرسی کورد ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەداین لە رێگەى پەرلەمانەوە و بە رێککەوتنی سیاسیی و کۆمەڵایەتی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، جەهەپە هەمیشە لەگەڵ ئاشتیدایە و بۆ ئاشتەواییش دەبێت هەنگاوێکی وا بنرێت کە نەبێتە جێگەى نیگەرانی کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان.
راشیگەیاندووە، دیدارەکەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی ئیجابی بووە و راشکاوانە ئاڵوگۆڕی بۆچون و رەخنەکانیان کردووە.
ئۆزال دەشڵێت، تائێستا نامەم بۆ 88 خێزانی کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان نوسیوە و تێڕوانینی پارتەکەمان لەسەر چارەسەری پرسەکە روون کردووەتەوە.