41
زووم..
کەشناسیی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی لە باران و دروستبوونی تەمی چڕ دەدات، کە بەهۆی بارستە هەوایەکی سارد لە هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ شێداریی بەرزی رووی زەویدا دروست دەبێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، تەمومژ بینینی ئاسۆیی بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەم بکاتەوە و زۆربەی ناوچەکانی عێراق کاریگەریی ئەم بارودۆخانەیان لەسەر دەبێت.
لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، با بە خێرایی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاسمانی نیمچە هەور دەهێنێت. لە هەرێمی کوردستان با لاوازترە بەڵام ئەگەری تەمومژ زیاترە.
کەشناسیی عێراق داوای لە شۆفێران و خەڵک کردووە کە لەم بارودۆخەی کەمبوونەوەی مەودای بینین، لەسەر رێگاکان وریایەکی زیاتریان هەبێت.