46
زووم..
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، هیچ کێشەیەک لە مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەراندا نییە.
دوێنێ تەیف سامى لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە، هەفتەی رابردووش لیژنەی دارایی بە هەمان رۆژنامەی گوت، مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران دابینکراوە و هیچ کێشەیەک دروستنابێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024– 2025.
دەڵێت، لیژنەکەمان لە دانیشتنی سبەی پەرلەمان راپۆرتێکی تایبەت بە هەمواری مادەی 12ـى هەموارى بودجە دەخاتەڕوو، ئەم مادەیە تایبەتە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و زیادکردنى حەقدەستى کۆمپانیاکان لە نزیکەى حەوت دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار.