46
زووم..
بەهۆی داخستی رێگای خەلەکان، شۆفێرانی بارهەڵگر رێگەی کۆیە – هەولێر بەکاردەهێنن بەو هۆیەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی بارهەڵگر، لە بازگەی تۆپزاوە لە چاوەڕوانی تێپەڕاندنی بازگەکەن.
شۆفێرێک قسەی بۆ زووم کردووە و دەڵێت، پێشتر بە رێگەی خەلەکان هاتوچۆیان دەکرد، بەڵام بەهۆی داخستنی رێگەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانی خەلەکانەوە، ماوەیەکی زۆر لە چاوڕوانیدا دەبن تاوەکو بتوانن بازگەکە تێپەڕێنن.