48
زووم..
شەپۆلێکی بەفربارین ناحیەی زینی وەرتێی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە رێگەی سەرەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران – راپەڕین داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفربارینەوە لە ئێستادا رێگای زینی وەرتێ کە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە تەواوی داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەشڵێت، تاکو تیمەکانی پاککردنەوە و راماڵینی بەفر دەگەنە شوێنەکە، با شۆفێران و بارهەڵگرەکان رێگای زینی وەرتێ بەکارنەهێنن.
جگە لە ناحیەی وەرتێ، بەفربارین ناوەندی قەزای چۆمان و چیای کۆڕەکیشی سپی پۆش کردووە، و تیمەکانی راماڵینی بەفر سەرقاڵی باککردنەوەی رێگاکانن.