38
زووم..
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤا، لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا 92 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار باسی لەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤای کوردستان بەردەوامە، لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی 2024 و سەرەتای ساڵی 2025 بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا زیاتر لە 92 کەسی مەدەنی شەهید بوون.
هێرشەکانی تورکیا تەنها تۆپباران و بۆردوومان نەبووە، لە عەفرین 146کەس رفێندراوە کە 16 یان ژن بوون.