34
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشداری دەدات لە ئەگەری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو یان هەرەسهێنانى بەنداوی تشرین دەدات، بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیا و گرووپەکانییەوە.
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی ئەو گوند و ناوچانە دەکات لە کۆبانێ، کە شوێنێ نیشەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنین.
بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و گرووپەکانى، زیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندوە. هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکان مەترسیان لەسەر هەرەسهێنانى بەنداوەکە دروستکردوە.
بەوپێیەی زیانێکی زۆر بە هەیکەلی کۆنکرێتی بەنداوی تشرین گەیشتووە، کە دەبێتە هەڕەشە و روودانی کارەسات بە درێژای رووباری فورات.
هەسەدە دەڵێت، لە ئەگەری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو، هەموو بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆی تورکیایە.