38
زووم..
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاند، لە ئەگەری هەموارکردنەوەى هەر یاسایەک لە بەرژەوەندی عەبدوڵا ئۆجالان پارتەکەیان دەنگ نادات و لە دژى دەوەستێتەوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، موسەفات دەرویشئۆغڵو سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی رایگەیاندوە، پارتەکەیان تا دوا رادە دژایەتی هەر یاسایەک دەکات ئەگەر لە بەرژەوەندی گۆڕینی دۆخی زیندانی ئۆجالان بێت. دووبارەی کردەوە کە، دەنگ بە گۆڕینی یاسایەک لە بەرژەوەندی ئۆجالان نادەن.
ئیی پارتی پارتێکی راستڕەویی نەتەوەپەرستی تورکیایە، پێشتریش ئامادە نەبوون لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆببنەوە.