33
زووم..
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 14 پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان 17 دۆسیەى رەوانەى سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەى یەنیچاخ، لەنێو دۆسیەکاندا هەریەک لە تولای حاتیمئۆغوڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە و موسەڤات دەرویشۆغڵو سەرۆکی ئیی پارتی تیایە.
بەگوێرەى هەواڵەکە وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەى لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە حەوت پەرلەمانتاری دەم پارتی و شەش پەرلەمانتاری جەهەپە و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاڕاستەى سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردووە.
بە گوێرەى هەواڵەکە، ژمارەی ئەو دۆسیانەى بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە پەرلەمانتارانی 28مین خولی پەرلەمان کراونەتەوە گەیشتوەتە 780 دۆسیە.