33
زووم..
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرای سودان دەڵێت، بەهۆی هێرشی سوپای سودانەوە شاری واد مەدەنیی پایتەختی ویلایەتی جەزیرەیان لەدەستداوە.
محەمەد حەمدان دەقلو، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە تۆمارێکی دەنگیدا بەڵێنی بە چەکداران و هاووڵاتیانیی سودان دا، بە تەواوەتی شارەکە وەربگرنەوە.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە شاری واد مەدەنی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانیی خێرادایە، رۆژی هەینی سوپای سودان رایگەیاند، هێزەکانیان چوونەتە شارەکەوە و کار بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە یاخیبووان دەکەن.
لە نیسانی 2023ـەوە جەنگی سودان لەنێوان سوپای وڵاتەکە و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەڵگیرساوە، بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 ملیۆن سودانی ئاوارەبوون، نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەمە گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونە لە جیهاندا.