35
زووم..
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا و نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە دیمەشق کۆبوونەوە و جەختیان لە پەیوەندیی ستراتیژیی درێژخایەنی نێوان وڵاتەکانیان کردەوە.
لە یەکەم سەردانیدا لە دوای کەوتی بەشار ئەسەدەوە، میقاتی بە یاوەری شاندێک کە وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانی لوبنانی لەخۆگرتبوو، سەردانی دیمەشقی کرد و چاوی بە ئەحمەد شەرع کەوت.
لەدوای کۆبوونەوەکەیان، ئەحمەد شەرع لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا داوای کرد پەیوەندیی رابردووی نێوان دوو وڵاتەکە لەیادبکرێت و دەرفەت بدرێتە گەلانی لوبنان و سوریا لە داهاتوودا پەیوەندیی ئەرێنی بنیادبنێن.
لەبارەی هەڵبژاردنی جۆزێف عەون بە سەرۆککۆماری نوێی لوبنان، ئەحمەد شەرع گوتی، بەهۆی ئەم رووداوەوە سەقامگیری بۆ لوبنان دەگەڕێتەوە.