42
زووم…
هاوپەیمانان ماوەى 10 ساڵە چاوەڕوانى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و و هێزەکان و یەکخستنى هێزەکانى 70 و 80ـى پارتى و یەکێتین، بەڵام ئەنجامێکى ئەوتۆى نەبووە، بەرى ماندووبوونى خۆیان ببینن، بۆیە ئێستا دەیانەوێت، ئەو کارەى بە وەزارەتى پێشمەرگەیان سپارد خۆیان ئەنجامى بدەن.
سەرچاوەیەکى باڵا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە زوومى گوت، ئێستا وەکو پێشوو نەماوە، هەرچى بکەن دەبێت رەزامەندى هاوپەیمانانى لەسەر بێت، تەنانەت هەموو فەرماندەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەت خراونەتە ژێر وردبینییەکى ئەمنییەوە، هەرکەسێک لەو وردبینییە دەرنەچێ، بێ چەن و چوون، هاوکارییەکانیان بۆ رادەگرن.