38
زووم..
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگی ناوچەکەیە و ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەک باشە.
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا سەردانی تورکیای کردووە و لە داهاتووشدا سەردانی دەکاتەوە، هەر لایەنێکیش پێی ناخۆشە با سەری خۆی لە تاشەبەرد بدات.
گوتەکانی شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوە دێت، رۆژی حەوتی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ناوبراو سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوە کۆبووەتەوە.