42
زووم..
دەزگای هەواڵگریی گشتی لە حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، هەوڵێکی داعشیان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە نێو مەزاری سەیدە زەینەب لە دەوروبەری دیمەشق شکستپێهێناوە.
ئاژانسی سانای سوریا لە دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی گەورە، لە مەزاری سەیدە زەینەب، بە ئامانجی دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی لەنێو سورییەکان.
دەزگاکە جەختی کردووەتەوە لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ رێگری لە هەر هەوڵێکی بەئامانجگرتنی هەر پێکهاتەیەکی گەلی سوریا.