57
زووم..
ئاگرەکانی شاری لۆس ئەنجلس هێشتا بەردەوامن لە پەرەسەندن، تا ئێستا 145 کیلۆمەترچوارگۆشەیان کردووەتە خۆڵەمێش.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ژمارەی قوربانیان ئەم پێنج ئاگرە گەیشتووەتە 11 کەس، زیاتر لە 10 هەزار بینا وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکان بە 150 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.
پێدەچێت ژمارەی قوربانیان زیاد بکات، چونکە هێشتا خەڵکێکی زۆر چارەنووسیان نادیارە.
ئاگرکوژێنەوەکان تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون، زیاتر لە 57 هەزار ماڵ هێشتا مەترسیان لەسەرە، نزیکەی 200 هەزار کەس هۆشداریی چۆڵکردنیان پێگەیشتووە.
جۆ بایدن بەڵێنی داوە یارمەتیی لێقەوماوان بدەن و دەڵێت: هەندێک کەس لە ناوچە سووتاوەکان خەریکی تاڵانن.