زووم..
ناڕەزایەتیی خەڵکی خەلەکان دژی تەواونەکردنی دووسایدی خەلەکان – رانیە پێینایە رۆژی پێنجەمەوە، هەروەها لە رۆژی پێنجشەممەشەوە بەتەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان لە رێگاکە راگرتووە.
هێشتا مانگرتن و کۆبوونەوەی خەڵکی سنوورەکە لەسەر رێگاکە بەردەوامە، پەیتا پەیتا خەڵکی ناوچەکانیانی دەوروبەریشیان پشتیوانیان دەکەن و بەسەریان دەکەنەوە، دوێنیش نوێژی هەنییان بردە شوێنی ناڕەزایەتییەکەیان.
هەروەها بەهۆی داخرانی رێگاکەوە لە بازگەی دێگەڵە ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغی دروستبووە و بارهەڵگرێکی زۆر لەسەر رێگاکەدا وەستاون تا بچنە سنووری پارێزگای هەولێرەوە.
وەک بەردەوامی نارەزایەتییەک مانگرتووانی رێگای خەلەکان لەناوەراشتی شەقامەکەدا یاری بالەیان دەکرد
لەماوەی رابردوو بەرێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە زوومی راگەیاند داواکارییەکانمان گەیاندووەتە لایەنی بەرپرس بەڵام تائێستا وەڵام نەدراوینەوتەوە