55
زووم..
لەدوو رووداوی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
زوومی دهۆک گواستیەوە، شەوی رابردوو لە پارێزگای نەینەوا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
گوتی، دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی قەزای شێخان بوون، ئەوی دیکەشیان بە رەچەڵەک عەرەبە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لەسەر رێگای کۆیە-هەولێر پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا روویدا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.