32
زووم..
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی ئێف 16 حەشارگەی ئەندامانی رێکخراوی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد، توانیویانە حەشارگەی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومان بکەن و چەند ئەندامێکی رێکخراوەکە بکەنە ئامانج.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندبوو، لەڕێی فڕۆکەی ئێف-16ـەوە ژمارەیەک حەشارگە و ئەشکەوتی داعشیان لە زنجیرەچیای حەمرین لە کەرکوک بۆردومان کردووە و ژمارەیەک چەکداری داعشیان کوشتووە.