زووم..
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، داوا دەکات سەرجەم ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ببرێن یان زیندانی بکرێن، ئەمریکاش وەک ئەڵمانیای دوای جەنگی جیهانیی دووەم هاوکاریی غەزە بکات و بابەتی تۆڵەسەندنەوە لە کەرتەکەدا کۆتایی پێبێت.
مەسک، گرتەیەکی ڤیدۆیی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، لە غەزە هەر لە منداڵێک توانستی قسەکردنی هەبێت، فێری رق و کینەی دەکەن، بیرۆکەی تۆڵە سەندنەوەی تێدا دەچێنن، ئەوەش دەبێت بە کۆتاییهاتنی حەماس رابگیرێت.
دەشڵێت، ئەمریکا دەبێت سیستمی پەروەردە لە غەزە بگۆڕێت، وەک چۆن هاوکاریی ژاپۆن و ئەڵمانیای کرد لە بونیادنانەوەی وڵاتەکەیان، هاوکاریی غەزە بکات، لەجێی ئەوەی بیر لە تۆڵە بکەنەوە، وەک ئەڵمانیا و ژاپۆن ببنە هاوپەیمانی ئەمریکا کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە هیچ جەنگێکیان نەبینیوە.