47
زووم..
چالاکانی مەدەنیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین بکات.
ئەوان گوتیشیان، وەزارەتی تەندروستی لەژێر ناوی چاکسازیدا، گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا واژۆ کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ پەلکێشکردنی کەرتی تەندروستی لە کەرتێکی گشتییەوە بۆ تایبەت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا رایانگەیاند کە ئاڵەنگاری (چاڵنج) وەزیری تەندروستی دەکەن بۆ پێدانی بەڵگە لەسەر پێدانی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت