سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ریگەی پارێزەرەکانیەوە داوای کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا بە ئاشتی و دیالۆگ، لە رێگەی سیستمی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) کۆبێتەوە.
دەمیرتاش لە داواکاریەکدا، ئاماژەى بەوەداوە، تورکیا لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابوری، ململانێی سیاسی و گرژیدایەوە و بڕوای بەوەیە، کە وەک پارێزەرێک و سیاسەتمەدارێک، دەتوانێت
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان،خزمەت بە پرسی ئاشتی دەکات
داواکاریەکی دەمیرتاش بەم شێوەیەیە:
“داواکارییەک بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی”.
وەک دەزانرێت عەبدوڵا ئۆجەلان، نزیکەی 23 ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی و لە بارودۆخی گۆشەگیریدا لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئیمرالی، کە سەر بە وەزارەتی دادە، راگیراوە. زیاتر لە 20 مانگە بەشێوەیەکی نایاسایی بێبەشکراوە لە مافی چاوپێکەوتن، لەگەڵ کەسوکار و پارێزەرانی، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا دەیتوانی پەیوەندی بە دەرەوە، هیواکان بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەری دیموکراسی لە تورکیادا پەرەی سەند و کۆمەڵگە توانی هەناسە بدات.
لە کاتێکدا وڵات ئێستا تووشی هەژاری قوڵ و قەیرانی ئابوری و خەمۆکی کۆمەڵایەتی بووە، سیاسەتی ململانێ و گرژیی حکومەت، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، زیان و ئازاری گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. گەورەترین چاوەڕوانی رای گشتی ئەوەیە، کە بە زووترین کات دەستبەرداری ئەم سیاسەتە هەڵانە ببێت و ژینگەیەکی ئارام دابین بکات، کە هەژاری و بێکاری تێیدا کۆتایی پێبێت.
بەڵام ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندانی ئیمرالی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، لەگەڵ چەندین سیاسەتی هەڵە، ژینگەی نایارام فراوان دەکات و گرژیەکان زیاتر دەکات.
ئەو گۆشەگیرییەی لە زیندانی ئیمرالی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە،گرژیەکان زیاتر دەکات
من پێم وایە، بۆ هەموو تورکیا باشترە، وەزارەتی داد کۆتایی بەم کارە بهێنێت، کە لە ئێستاوە پێچەوانەی یاسایە. هەڵوێستێکی ئەخلاقی نییە و ناکرێت هەر کەسێک باوەڕی بە سیاسەتی دیموکراسی و ئاشتی هەبێت بێدەنگ بێت یان تەماشای قوربانیدانی ئاشکرای ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە بکات.
بۆئەوەی کۆتایی بەو سیاسەتانە بهێنریت، کە ئەم سیاسەتە لە زیندانی ئیمرالی جێبەجێدەکرێن، داوا دەکەم وەک پارێزەر و سیاسەتمەدارێک، لە زیندانی ئەدرنەوە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ “بەڕێز ئۆجەلان” چاوپێکەوتن بکەم و دواتر دڵنیا ببمەوە، کە دەتوانێت بە بەردەوامی لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی کۆبێتەوە.
هیوادارم ئەم داواکاریەم، کە بە بەرپرسیارێتی سیاسەتمەدارێک، کە باوەڕی بە یاسا، دادپەروەری، ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە و بڕاوی بەوە هەیە، کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت، بەشێوەیەکی ئەرێنی وەربگیرێت”.
دوێنێ نوسینگەی یاسایی سەدە، کە لە ژمارەیەک پارێزەر پێکدێت و دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان و رادەستکردنەوەی بە تورکیا دامەزرا و بەشێوەیەکی یاسایی مافی بەرگریکردن لە ئۆجەلانیان لە ئەستۆ گرتووە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و راگەیەندراوی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) بە درۆخستەوە، کە گوتبووی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە ئیمڕالی لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتنیان کردووە.
نوسینگەی یاسایی سەدە، ئاماژەی بەوەدابوو، ئۆجەلان چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندی (سی پی تی) رەتکردووەتەوە و هۆکاری ئەوەشی بۆ ئەو گۆشەگیریە گەڕاندووەتەوە، کە 20 مانگە بەسەریدا سەپێندراوە.