32
زووم..
سێ ئەندامی خێزانێک لە شاری بیجار لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵمژینی غازەوە لە خەودا گیانیان لەدەستدا.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەزۆری غازی سروشتی بۆ گەرمکردنەوە بەکاردێت، لەو ماڵەدا لێچوونی غاز هەبووە، شەو غازەکە بە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە، دایکەکە و دوو منداڵی بچووکی خنکاون.
بەگوتەی حسێن جەعفەری، بەرپرسی فریاکەوتنی پارێزگای سنە، باوکەکە لە ژیاندا ماوە، بەڵام لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت.
لە سەرەتای پاییزەوە تا ئێستا 175 هاووڵاتیی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی لێچوونی غازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو %20 زیادیکردووە.