زووم..
تمەنی ئێرانی هەر رۆژە و بە هۆکارێک زیاتر بەهاکەى لەدەستدەدات و ئەمڕۆ ئاستێکى نوێى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد، دواى ئەوەى %2ی بەهاکەی لەدەستدا و هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و هەروەها زیادبوونى ئاڵۆزییەکانی سوریا و رووخانی دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لەو وڵاتە، کە هاوپەیمانێکی گرنگی ئێران بوو، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێک 10 هەزار تمەن زیاتر بووە.
شەڕەکانی ناوچەکە لە ماوەی ساڵێکدا کاریگەریی زۆری لەسەر بەهای تمەنی ئێرانی هەبووە و لەو ماوەیەدا تمەن %60ی بەهاکەی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی پاڵپشتییە داراییەکانی ئێران بۆ گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە و هەروەها کاریگەریی سزاکان و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە روویداوە.