زووم..
مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات لەوەی، کشانەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکا لە سوریا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش بۆ ئەو وڵاتە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، داعش دوای رووخانی رژێمی ئەسەد و دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانی لە بیابانەکاندا خۆی بەهێز کردووە، بەڵام هێزە کوردییەکان لەژێر فشاری تورکیا و گرووپەکانیدان و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆیی سوریا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گاردیەن، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە بوونی هێزی ئەمریکی هۆکاری سەرەکی سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە، گروپەکانی وەک داعش هێرش دەکەنە سەر گرتووخانەکان و بەنیازن شەڕی هێزە کوردییەکان لەگەڵ تورکیا و هاوپەیمانەکانی بقۆزنەوە.
مەزڵوم عەبدی پێشبینیشی کرد، کە ترەمپ هەست بە مەترسییەکانی کشانەوەی هێزەکانی بکات، چونکە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە ئەمریکا ئاماژەن بۆ زیادبوونی هەڕەشەی داعش.