زووم..
كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەینێش باران دەبارێت.
كەشناسیی هەرێم پێشبینیش دەکات سبەینێ لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا نمە باران لە هەندێك ناوچە ببارێت و پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.
دەستەی كەشناسی عێراقیش پێشبینی دەکات لە سبەینێوە بارانباریان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و لە سەرەتاشدا نمە باران دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ و پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکان نزم دەبێتەوە.
رۆژی یەکشەمەش بارانبارین بەردەوام بێت و بایەکی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵات و بۆ رۆژی دووشەمە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.