38
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە داواکردنمان بۆ ئاشتی و هەموو هەوڵێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا دەدەین. گوتیشی: هەرگیز لەداواکارییەکانمان بۆ ئاشتەوایی پاشەکشە ناکەین.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، تولای حاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بەو دەنگۆیانەى لەسەر پارتەکەیان هەیە گوایە دەم پارتی ئاشتی ناخوازێت، رایگەیاند: ئەوانەى ئاشتی ناخوازن ئەوانەن کە لە دژى ئێمە لێدوان دەدەن.
گوتیشی، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سوریا و دەمانەوێت لێرەوە بانگەواز بۆ هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین رۆڵ بۆ ئاشتەوایی بگێڕن.