58
زووم..
دانیشتووانى خەلەکان دوای سێ رۆژ لە ناڕەزایی، دژی تەواونەکردنی جووتسایدی خەلەکان – رانیە، دوێنێ هەڕەشەکانیان بۆ داخستنی رێگای سەرەکی سلێمانی ـ رانیە بردە سەر و بەتەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان راگرت، ئەمڕۆ بۆ رۆژی چوارەم ناڕەزایەتی بەردەوامە، رێگاکەش بە داخراوی ماوەتەوە.
کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە زوومى گوت، ئەم کێشەیە، کێشەی ئیدارەی ناوچەکەیە، بەڵام کێشەیەکی گەورە نییە و بە 25 ملیار دینار چارەسەر دەبێت.