25
زووم..
شەوى رابردوو لە دوو رووداوى هاتوچۆ، لەسەر رێگەی پێنجوێن و لە شاری سلێمانى، دوو کەس گیانیان لە دەستدا.
کاتژمێر 12ـى شەوى رابردوو لەسەر رێگەی پێنجوێن ـ سەیدسادق، تانکەرێکی سوتەمەنی وەرگەڕاوە و گڕیگرتووە، لەو کاتەدا دوو تانکەری دیکەش خۆیان پێدا کێشاوە، ئەوانیش وەرگەڕاون، بەو هۆیەوە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان گیانی لەدەستداوە.
لە هەمانکاتدا، سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی بە زوومى گوت، شەوى رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی 20 ساڵانی داوە، بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.