78
زووم..
نوسینگەی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند: شاندی ئیمراڵی رۆژی شەممە سەردانی گرتوخانەی ئەدرنە دەکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە.
بە گوێرەى هەواڵێکی تی 24، راگەیەندراوی نوسینگەى دەم پارتی، ئەوەشی ئاشکرا کردووە رۆژی یەک شەممە شاندەکە سەردانی گرتوخانەی کاندرا لە پارێزگای کۆجائێلی دەکات و بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە.
لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە ئامانج لە سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆ لاى هاوسەرۆکەکانی هەدەپە بۆ گفتوگۆکردن و بیروڕا گۆڕینەوەیە لەسەر بەڕێوەچوونی دیدارەکان لەنێوان ئۆجالان و دەوڵەتی تورکیا.