36
زووم..
وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی گرووپەکانی تورکیا، هەسەدە لە دەوروبەری حەسەکە ئامادەکاریی گەورەی سەربازی کردووە.
ئامادەکارییەکانی هەسەدە بۆ خۆئامادەکردنە بۆ شەڕ و رووبەڕبوونەوەی گرووپەکان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی بەرەی شەڕ لە سەرێکان، هێزی تایبەت بە چەکی پێشکەوتوو، لەگەڵ دووربینی حەراری شەوان و دژەدرۆن، درۆنی چاودێری و خۆکۆژی، ئامادەی شەڕن.
جوڵە سەربازییەکانی هەسەدە دوای دەستکەوتنی زانیاریی بووە کە گرووپەکانی تورکیا لەهەوڵی کردنەوەی بەرەی دیکەی شەڕدان دژی هێزەکانی هەسەدە بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی رۆژاڤا و سەرقاڵکردنی شەڕڤانان، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و دەوروبەری حەلەب بڕەخسێنن.