42
زووم..
شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی عومەر رێوشوێنی توندیان گرتەبەر، بۆمبی روناکەرەوەیان بە ئاڕاستەی رووباری فورات و شارۆچکەی زیبانی لە دەوروبەری دێرەزوور هەڵدا، فڕۆکەکانیان بەنزمی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.
روانگەی سوری دەڵێت، خەڵکی ناوچەکە هەستیان بە جموجوڵە سەربازییەکان کردووە، فڕۆکەکان هێندە بەنزمی سوڕاونەتەوە هاووڵاتیان بەتەواوی گوێیان لەدەنگیان بووە.
کۆتاییەکانی مانگی رابردوو بۆ یەکەجار لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بە درۆنی خۆکوژی هێرشکرایە سەر بنکەی خەراب جیری لە رومێلانی باکووری حەسەکە، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی بنکە سەربازییەکەوە درۆنەکە خرایە خوارەوە.
بەڵام پێشتر و لە 19ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تا کۆتایی ساڵی 2024 لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە 163 جار هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا.