زووم..
بەهۆی بەردەوامیی ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئەنجلس حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 180 هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
ئەم ئاگرکەوتنەوانە کە بە وێرانکەرترین ئاگر لە مێژووی شارەکەدا ناسراون، لە ناوچە جیاجیاکانی ویلایەتی کالیفۆرنیادا بڵاوبوونەتەوە.
تائێستا زیاتر لە 425 هەزار کەس لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا تەزووی کارەبایان پچڕاوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەندێک پێشکەوتنیان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکاندا بەدەستهێناوە، بەڵام بەرپرسانی خۆجێی رایانگەیاندووە هیچ کام لە سێ ئاگرە گەورەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراون.
کەمبوونی هێزی مرۆیی و ئاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگر بووەتە بەربەستێکی گەورە، بۆیە وەزارەتی بەرگریی ئامادەیی نیشانداوە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەکان بکات ئەگەر پێویست بکات.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، خەمڵاندنی سەرەتایی زیانە ئابوورییەکانی ئاگرەکە زیاتر لە 55 ملیار دۆلارە.