35
زووم..
بەگوێرەى راپۆرتەکانی ئۆپۆزسیۆن خەرجییەکانی کۆشکی کۆماریی لەماوەى پێنج ساڵدا هەشت هێندە زیادکردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سۆزجو لە ساڵی 2024دا خەرجی 11 مانگی پاسەوانەکانی کۆشکی کۆماریی دوو پۆینت یەک ملیار لیرە بووە دەکاتە نزیکەى 60 ملیۆن دۆلار. مانگانە خەرجیی پاسەوانەکان 197 ملیۆن لیرە بووە کە دەکاتە نزیکەی شەش ملیۆن دۆلار.
خەرجی رۆژانەی دوو هەزار و 500 کەس لە کۆشکی کۆماری، شەش پۆینت حەوت ملیۆن لیرە بووە. کە دەکاتە زیاتر لە 200 هەزار دۆلار.
رۆژنامەکە نوسیوێتی لە ماوەى 11 مانگدا پارەی کەمترین بڕە مووچەی 127 هەزار فەرمانبەر خەرجکراوە.