118
زووم..
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات و بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات.
گوتیشی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدادیش کۆدەبێتەوە.
دواین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد لە 28ـی نیسانی ساڵی رابردوو بووە و لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت و سەرۆکی حزبەکان و کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان کۆبووەوە.