زووم..
هێزێکی ئەمریکا گەیشتە قامیشلۆی رۆژاڤای کوردستان و لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا. وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش دەڵێت، لە سوریا ناکشێینەوە.
خەڵکی قامیشلۆ خۆشحاڵن بە چوونی هێزەکەی ئەمریکا و بە هۆکارێکی دەزانن بۆ پاراستنی ناوچەکەیان لە هێرش و پەلاماری تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی.
چوونی هێزەکەی ئەمریکا بۆ قامیشلۆ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، نابێت هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنەوە، چونکە هێشتا داعش مەترسی ماوە.
لۆید ئۆستن گوتیشی، هەسەدە هاوبەشێکی باش بووە و رەنگە لە قۆناغەکانی داهاتوودا تێکەڵی سوپای سوریا بکرێت.
پێشتریش ئەمریکا بە مەبەستی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی، ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگری بە کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی بیناسازییەوە رەوانەی کۆبانێ کردبوو.