20
زووم..
دوو کرێکار لە پارێزگای کەرکوک لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا.
زوومی کەرکوک گواستیەوە، دوو کرێکارەکە لە کاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا کەوتوونەتە ناو مەنهۆڵەکەوە، بەهۆی ئەوەی مەنهۆڵەکە قەپات بووە خنکاون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی کەرکوک، کرێکارەکان کوردن و خەڵکی کەرکوکن و یەکێکیان نیشتەجێی قەزای چەمچەماڵ بووە، تەمەنیشیان 32 ساڵ و 32ساڵە.
لەماوەی رابردوودا دوو کرێکاری دیکەی خەڵکی رۆژاڤا بەهۆی لێچوونی غآزەوە لە کەرکوک گیانییان لەدەستدا