کێبڕکێکانى ئەم وەرزەى خولى رۆشن دەستیانپێکردەوە و ئەمشەویش تیپەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ میواندارى ئەخدود دەکات.
لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانى هەفتەى ١٤ى خولى رۆشن، ئەمشەو کاتژمێر هەشت، یانەى نەسر لە یاریگاى ئەوەل پارک، میواندارى یانەى ئەخدود دەکات.
نەسر، کە لە شەش یارى ڕابردووى خولەکە تەنیا دوو یارى بردووەتەوە، هەوڵ دەدات بە بەهێزییەوە دەست بە یارییەکان بکاتەوە و سنورێک بۆ ئەنجامە خراپەکانى دابنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوکارەکانى ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو یارییە کۆتایى پێهێناوە و تەنیا بە بردنەوەى یارییەکە ڕازیدەبن، بەتایبەت کە لە یاریگاى خۆیاندا یارى دەکەن.
لە ئێستادا نەسر دواى حەوت بردنەوە و چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕاندن لە پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکەدایە و ٢٥ خاڵى هەیە، ئەخدودیش بە ١٢ خاڵ لە پلەى ١٤یەمدا دەبنرێت.