زووم..
سێ رۆژە لیژنەکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
لیژنە هونەرییەکانى هەردوو حزب لە بارەى میکانیزمەکانى پێکهێنانى کابینەى 10ـەوە گفتوگۆ دەکەن و کۆبوونەوەی ئەمرۆ لیژنەکانیش کۆتایهات و سەرنج و تێبینییەکانیان دەدەنە شاندى باڵای حزبەکانیان.
پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زوومی گوت، کۆبوونەوەکە سیاسی نییە، لیژنە هونەرییەکان و سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.
رۆژی17ـی کانوونی یەکەمی رابردوو هەردوو شاندی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە کۆبوونەتەوە.
گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکان لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی باڵای پارتی رایانگەیاندووە، پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە ناکرێت، چونکە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن مافی خۆیان