زووم..
دوای زیاتر لە دوو ساڵ بۆشایی سەرۆکایەتی و چەقبەستنی سیاسی، ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان جۆزێف عەون، فەرماندەی پێشووی سوپای وەک سەرۆککۆماری نوێی لوبنان هەڵبژارد.
دوای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان دانیشتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجامدا و لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک، جۆزێف عەون نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام لە خولی دووەمی دەنگدانەکەدا عەون 99 دەنگی بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی نوێی لوبنان هەڵبژێردرا.
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی لوبنان، جۆزێف عەون لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، قۆناغێکی نوێ لە لوبنان دەستپێدەکات و پێویستە ئەدای سیاسی لە وڵاتەکە بگۆڕن.
عەون گوتیشی، دوای بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە کۆشکی سەرۆکایەتی، ئەو بومەلەرزەیەی چەند رژێمێکی ناوچەکەی گۆڕی و بۆی هەیە سنووریش بگۆڕێت.
سەرۆکی نویی لوبنان کۆنترۆڵی چەکی لە دەستی دەوڵەتدا دووپاتکردەوە، بەڵێنیشی دا باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەبێت، هەروەها رێگە بە نیشتەجێکردنی فەڵەستنییەکان لەسەر خاکی لوبنان نەدات.
جۆزێف تەمەنی 60 ساڵە پێشتر ئەفسەری سوپای لوبنان بووە