18
زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، هێزەکانی هەسەدە بە درۆنێکی خۆکوژی بنکەی عەریشەی دەوربەری سەرێکانیان لە باشووری رۆژهەڵاتی حەسەکە بەئامانجگرتووە، کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و گرووپەکانیدایە.
لەئەنجامی بۆردومانەکە سەربازێکی تورکیا کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، کە بە ئەمبوڵانس بۆ تورکیا گوازراونەتەوە.
بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکە دوای بۆردومانی چڕی تورکیا و گرووپەکانی بووە بۆسەر ژمارەیەک لە گوندەکانی حەسەکە و دەوروبەری عەین عیسا لە باکووری رەقە، لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەری گرێسپی.
تورکیا و گرووپەکانی لە ئۆکتۆبەری 2019 لە ئۆپراسیۆنێکدا بە ناوی کانیی ئاشتی ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی و گوندەوارەکانی داگیرکرد و دانیشتوواکەشی ئاوارەی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەربوون.