زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا گوتەی کەسێکی بڵاوکردووەتەوە، کە نەتانیاهۆ بە کەسێکی پیس و دڵڕەش ناودەبات.
جێفری ساکس، مامۆستای زانکۆی کۆڵۆمبیایە، رەخنە لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت، پێیوایە دەیەوێت ئەمریکا لە جەنگێکی بێکۆتا بگلێنێت، ترەمپ قسەی ئەم کەسەی بڵاوکردووەتەوە.
ساکس بانگەشەی ئەوە دەکات نەتانیاهۆ دەیەوێت ئەو رژێمانە بڕوخێنێت کە پشتیوانی لە حەماس و حزبوڵا دەکەن.
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ساکس سەبارەت بە لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەڵێت: “ئەم شەڕە لەڕاستیدا لە نەتانیاهۆوە سەرچاوەی گرتووە، ئێستاش بەردەوامە و لە هەوڵی بێوچاندایە بۆ ئەوەی ناچارمان بکات شەڕ لەگەڵ ئێران بکەین، بەڕاستی نەتانیاهۆ کەسێکی پیس و دڵ رەشە”.
بڵاوکردنەوەی ئەم قسانە لەلایەن ترەمپەوە، مشتومڕی زۆری دروستکردووە، روون بۆچی ترەمپ ئەم کارەی کردووە.