18
زووم..
ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتووانى قامیشلۆ بۆ پشتیوانى لە هەسەدە خۆپیشاندانیان کرد
زوومى رۆژاڤا لەبارەى خۆپیشاندانەوەکە دەڵێت، بەشێک لە دانیشووانى قامیشلۆ بە دروشمى بژى هەسەدە لە ناو بازاڕى قامیشلۆ رێپێوانێکى فراوانیان ئەنجام دا.
ئامانج لە خۆپیشاندانەکە فشارخستنەسەر تورکیا و گرووپە چەکدارەکانە، لە رێگەى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ راگرتنى هێرشەکان بۆ سەر رۆژاڤا.
هاوکات، لەگەڵ خۆپشاندان و دەربڕینى ناڕەزایەتییەکان دژى هێرشەکانى، تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانەکانى بۆ سەر رۆژاڤاى کوردستان.