زووم..
حەمودی لامی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتویەتی، حکومەتەکەی چەند بڕیارێکی کەموێنەی بۆ پشتیوانی لە کەرتی پیشەسازی دەرکردووە و ئەمساڵ ساڵی پیشەسازی دەبێت.
لامی دەڵێت، سەردانی سودانی بۆ کارگەکانی عێراق بەڵگەیەکی روونە لەسەر ئەوەی ساڵی 2025 دەبێتە ساڵی پیشەسازیی عێراق، حکومەتی ئێستا گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات و چەندین بڕیاری کەموێنەی لە بەرژەوەندی ئەو کەرتە دەرکردووە.
پێشتر چەندین جار سودانی گوتویەتی، عێراق ناتوانێت بەردەوامبێت ئەگەر تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت، بەوپێیەی لە عێراقدا کەرەستەی خام زۆرە، دەکرێت بگۆڕێت بۆ وڵاتێکی پیشەسازیی.
لامی گوتی، عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو کەرەستە و دەرهاویشتە پترۆکیمیاییانەی ساڵانێکە لە بازاڕی عێراق ونن.