زووم..
بەڕێوەبەری گشتیی سامانە سروشتییەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: لە شەش مانگی رابردوودا 50 جار ئاگر لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام بەربووە، زۆری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە وایکردووە پێویستیان بە هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە هەبێت.
یاسەم خانم حەمەدیان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا دەڵێت، سەرەڕای رێکارەکانی پاراستن، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا بەردەوامە بەتایبەتی بەهۆی سووتاندنی لەوەڕگەکان.
لەسەدا 50ی ئەو ئاگرکەوتنەوانە بەهۆی سووتاندنی بە مەبەست لەلایەن جووتیارانەوە بووە، تا ئێستاش ژمارەیەک لەو کەسانە دەستنیشانکراون و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
خانم حەمەدیان جەختی لەوە کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی تۆبۆگرافیای سەختی پارێزگاکە، جێگیرکردنی هێلیکۆپتەر بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان زۆر گرنگە.