15
زووم..
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکراوەتەوە، %24ی ئەو زیندەوەرانەی لە رووبارەکان دەژین، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
توێژینەوەکە دەریخستووە، لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 2015 نزیکەی لەسەدا 35ی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین وەک رووبار و مێرگ و دەریاچە بچووکەکان وشکبوون و رێژەی لەناوچوونی ئەو سەرچاوانە سێ هێندەی لەناوچوونی دارستانەکان بووە.
پیسبوونی ژینگە، دروستکردنی بەنداو و زۆربوونی دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی، گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی زەوی و کشتوکاڵ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، مەترسی سەرەکین لەسەر مانەوەی ئەو جۆرە ئاژەڵانە.
ئەم توێژینەوەیە بە پێویستی دەزانێت، رێوشوێنی کاریگەر و بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە بەردەوامی لەناوچوونی ئەم جۆرە ئاژەڵانە.