زووم..
دانیشتووانى خەلەکان دوای سێ رۆژ ناڕەزایی، دژی تەواونەکردنی جووتسایدی خەلەکان – رانیە، هەڕەشەکانیان بۆ داخستنی رێگای سەرەکی سلێمانی ـ رانیە بردە سەر و بەتەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان راگرت.
کەمێک لەمەوبەر بە دوو گەڵابە خۆڵ بە تەواوی رێگای سەرەکی سلێمانی – رانیەیان بەڕووی شۆفێراندا داخست.
بەشدارانی گردبوونەکە بە زوومیان گوت، کارکردن لە رێگاکە وەستاوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە جێبەجێ نەکردووە، هیچ وەڵامیشیان ناداتەوە، بۆیە ناچاربوون رێگاکە دابخەن.
لە ساڵی 2013ـەوە بڕیاری دووسایدکردنی رێگای دووکان – رانیە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەکە تەواونەکراوە، لەکاتێکدا ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ لەو رێگایە روودەدەن و دەیان هاووڵاتییش دەبنە قوربانی.